Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:55

وابڕیاره‌ كاره‌باكه‌ی كه‌نداو كۆتایی ئه‌مساڵ بگاته‌‌ عێراق

کوردستان TV
100%

 وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ڕایگه‌یاند، كاره‌كانی پڕۆژه‌ی په‌یوه‌ندی كاره‌بای نێوان عێراق و ژماره‌یه‌ك وڵاتی كه‌نداو  به‌رده‌وامه‌ و كۆتایی ئه‌مساڵ كاره‌باكه‌ی وڵاتانی كه‌نداو ده‌گاته‌ عێراق. 

ئه‌حمه‌د موسه‌وی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كاركردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی هێڵی كاره‌با له‌گه‌ڵ كه‌نداو له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌رده‌وامه‌ و به‌بێ وه‌ستان كار له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ ده‌كرێت. 

گوتیشی، بڕیاره‌ پڕۆژه‌ی هێڵی كه‌نداو له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا ته‌واو بكرێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ پرسی سه‌قامگیری سیسته‌می كاره‌بای نیشتمانی، هاوكات موسه‌وی باسی له‌وه‌شكرد، عێراق هێڵی كاره‌بای له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌ستیكردوه‌ به‌ دروستكردنی رێڕه‌و و هێڵێك بۆ هێنانی كاره‌با له‌گه‌ڵ ئوردن و توركیا، له ‌ئێستاشدا كار له‌سه‌ر هێڵی كاره‌با له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات كه‌ بڕه‌كه‌ی سێ هه‌زار مێگاواته‌.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.