Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:42

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ خوێندنەوە و دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک کۆ دەبێتەوە

کوردستان TV
100%


پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوە و دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک کۆ دەبێتەوە، لە نێویاندا هەمواریی پرۆژە یاسای درێژکردنەوەی ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانە بۆ شەش مانگ، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس بۆ گەڕاندنەوەی مافی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵە داگیرکراوەن.

بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی ژمارە 26ی وەرزی یەکەمی سێیەم ساڵی یاسادانان، ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایاری 2024 پەرلەمانی عێراق بڕیارە کاتژمێر یەکی دوا نیوەڕۆ کۆ ببێتەوە.

بە گوێرەی خشتەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، دەنگ لەسەر پێشنیازی هەمواریی دووەمی یاسای كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەدرێت، بەم جۆرە ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بۆ شەش مانگی دیكە درێژ دەكرێتەوە.

هەروەها خاڵێکی دیکەی دانیشتنەکە پەیوەستە بە پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک بۆ خاوەنەکانیان، ئەم بڕیارە پێشتر، لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بەعس دراوە؛ بە پەسەندکردنی ئەم یاسایە چاوەڕوان دەکرێت کێشەی موڵکداریی جووتیارانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە سنووری پارێزگای کەرکووک کۆتایی بێت.

هاوكات خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواریی یاسای دەستەی حەشدی شەعبی و پڕۆژەیاسای هەمواریی یەكەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدان و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی دەكرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.