كۆشكی سپی ئەمەریكا ئەمڕۆ دووشەممە وەڵامی تۆمەتەكانی ئێرانی دایەوە سەبارەت بە تێوەگلانیان لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران.
كۆشكی سپی ئەمەریكا لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: تۆمەتە ناراستەوخۆكانی ئێران بە تێوەگلانی واشنتۆن لە رووداوی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی بێ مانا و گاڵتەجاڕانەیە.
راشیگەیاند: تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە بە تێوەگلانی هیچ لایەنێك لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆماری ئێران.
ئەمە لەكاتێكدایە كە محەمەد جەواد زەریف وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو كە ئەمەریكا تۆمەتبارە لە كوشتنی ئیبراهیم رەئیسی و یاوەرانی بەهۆی ئەو سزایانەی كە خستوویەتییە سەر پیشەسازی فڕۆكەوانی لە ئێراندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.