بڕیاره ئه‌مڕۆ پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆببێته‌وه.
نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی ئه‌مڕۆ شەممە 18ی5ی2024،بڵاوکردووه‌ته‌وه و كه رایگەیاندووه، كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵ کۆدەبێتەوە و سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له بڕگەی دووەمی دانیشتەکەدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م ده‌كرێت بۆ هەمواریی دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ژمارە 31ی ساڵی 2019کە لەلایەن لێژنەی یاسایی ئامادەکراوە.
لە بڕگەی سێیەمی دانیشتنه‌كه‌دا، بڕیارە پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردن بۆ سەرۆکێکی نوێی پەرلەمانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت کە زیاتر لە شەش مانگە په‌رله‌مانی عێراق بێ سەرۆکە، چاوەڕوان دەکرێت له دانیشتنه‌كه‌ی ئەمڕۆی په‌رله‌مان پۆستی سه‌رۆك لە نێوان هەر یەک لە مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساوی یەکلایی بکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.