شەوی رابردوو بەهۆی شەپۆڵی بارانبارینەوە، لافاو لە چەند ناوچەیەكی ئەفغانستان دروست بوو و لە ئەنجامیشدا زیاتر لە 200 كەس گیانیان لەدەست دا.
بەگوێرەی میدیاكانی ئەفغانستان لافاوەكە پێشبینی نەكراو بووە و لە شەش هەرێمی باكوری ئەفغانستان دروستبووە، بەڵام زیانی گەورە بەر هەردوو ناوچەی بەگلان و بەڕەكە كەوتووە.
لە ئەنجامی لافاوەكە زیاتر لە دوو هەزار خانوو رووخاون، لە هەرێمی بەگلان زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستداوە، لە هەرێمی بەڕەكەش بەهەمانشێوە 100 كەس مردوون.
پێشبینی دەكرێ ژمارەی قوربانییەكان روو لە هەڵكشان بكەن بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هەڵمەتی گەڕان و پشكنینەكان لە خانووە رووخاوەكان بەردەوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.