له مانگی نیسانی ڕابردوودا 37 کۆڵبەری كورد له شارهكانی كوردستان له ئێران بهتهقهی هێزه ئهمنییهكان بوونەتە قوربانیی .
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، لە مانگی ڕابردوو چوار کۆڵبەر کوژراون و 33 کۆڵبەری دیکەش بریندارکراون، لە نێویاندا دوو کۆڵبەری 16 ساڵان و یەکێکی 17 ساڵان هەن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.
رێكخراوهكه رایگهیاندووه، مێهرداد عەبدوڵڵازادە خەڵکی سەردەشت، ئومێد سەیدی خەڵکی سنە، سەیوان دەست ئەفکەن خەڵکی مەریوان و شوانە ئەحمەدپوور خەڵکی بانە ئەو چوار کۆڵبەرە بوون کە لە مانگی نیسان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەر، دڵ و سینگیان پێکراوە و کوژراون.
ههنگاو ئاماژهی بهوهش داوه، زۆرترین حاڵەتەکانی قوربانیانی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای سنە له كوردستانی ئێران تۆمارکراوە کە ژمارەیان 20 کەس بووە.
دابەشبوونی قوربانییان بەگوێرەی پارێزگاکانی كوردستان:
پارێزگای کرماشان
16 بریندار
پارێزگای سنە
3 کوژران
17 بریندار
پارێزگای ورمێ
یهك کوژراو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.