Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:37

بۆرییەکی غاز لە کەرکووک شکا و گوندێک چۆلکرا

کوردستان TV
100%


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و چه‌ند شایه‌تحاڵێك له‌ كه‌ركووك رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی4ی2024، له‌ باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك، بۆڕییه‌كی نه‌وتی خاوی سه‌ر به‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ته‌قییه‌وه‌.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌هۆیه‌وه‌ جگه‌ له‌ زیانه‌ ئابوورییه‌كانی، دانیشتووانی گوندی قزڵیار لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیكی كۆمپانیاكه‌‌ له‌ ترسی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ماڵه‌كانیان جێهێشتووه‌. 

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاگادار و شایه‌تحاڵه‌كان، یه‌كێك له‌ بۆڕییه‌كانی نه‌وتی خاو كه‌ نه‌وتی خاوی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ده‌گوازێته‌وه‌، ته‌قییه‌وه‌ته‌وه‌ و نه‌وتێكی زۆری لێ ده‌رچووه‌ و له‌ ئێستاشدا تیمێكی تایبه‌ت له‌ كۆمپانیاكه‌ خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كه‌ن. شایه‌تحاڵه‌كان كه‌ زیاتر خه‌ڵكی ئه‌و گوونده‌ن ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌ و ده‌رچوونی نه‌وتی خاو، غازێكی زۆریشی لێ بڵاو بووه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ دانیشووانی گونده‌كه‌ ناچار بوون ماڵه‌كانیان به‌جێبێڵن. 

تا ئێستا‌ زیانه‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ به‌ڕوونی دیار نییه‌، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كۆمپانیای نه‌وتی باكور له‌ داهاتوودا روونكردنه‌وه‌ بدات و زیانه‌كانی ئاشكرا بكات.

 


                                                          

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.