سێ کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکران.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، خالید مەحموودی، عەلی کەریمیان و سەعدوڵڵا ئەمینزادە، سێ کۆڵبەری خەڵکی گوندی بڵەسەن سەر بە شاری بانە له كوردستانی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکران.
هەنگاو ئاماژهی بهوهش داوه، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سەرەتای ئێوارەی سێشەممەوە هەتا دەستپێکی ڕۆژی چوارشەممە، ئەو سێ کۆڵبەرەیان بە دەست و قاچی بەستراوە ڕاگرتبوو و لە ژێر ئەشکەنجەدا بوون.
ههروهها رێكخراوهكه رایگهیاندووه، لە ئاکامدا ئەو کۆڵبەرانە بۆ دادگای بانە گواستراونەتەوە و ڕۆژی چوارشەممە بەبێ پرۆسەی ئاسایی یاساکان، دەستبەجێ بە تۆمەتی قاچاغکردنی کاڵا سزای پێبژاردنی 30 ملیۆن تمەنیان بەسەردا سەپێندراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.