سەرۆکكۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بەسەردانێکی فەڕمی، گەیشتە بەغدا.
سەرۆکكۆماری توركیا ڕهجهب تهیب ئهردۆگان کاتژمێر 9:15 خولهكی بهیانی ئهمڕۆ دووشهم 22ی4ی2024 لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک بەرەو عێراق و ههرێمی كوردستان بەرێکەوت.
لەو سەردانەیەدا، ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان و وەزیری ناوخۆ، عەلی یەرلیکایا و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و وەزیری بازرگانی، عومەر بۆلات و وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، عەبدولقادر ئورالئۆغڵو و وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، ئیبراھیم یوماکڵی و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئالپارسلان بایراکتار و وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجی، مەھمەت فاتیح کاجر و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەکی و ئەمنیی، باڵیۆز ئاکیف چاغتای کڵج یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، سەرۆکكۆمار ئەردۆگان، لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکكۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی دوای تەوابوونی کۆبوونەوەکەیان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ھاوبەش ساز دەکەن و چەند ڕێککەوتنێک لە نێوان ھەردوو وڵاتدا واژوو دەکرێت.
سەرۆکكۆمار ئەردۆگان ھەر لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق، سەردانی ههرێمی كوردستان دهكات و لهگهڵ بهرپرسانی باڵای ههرێمی كوردستان كۆدهبێتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.