سبەی یەكشەم لە پارێزگای نەینەوا كرایە پشووی فەرمی بەهۆی ئەنجامدانی فێستیڤاڵی بەهارە لە پارێزگاكەدا.
عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند: سبەی یەكشەم پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاكان لە سنووری پارێزگای نەینەوا.
پشووەكە بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی بەهارەیە لە سەنتەری شاری مووسڵ و سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و دامودەزگاكانی حكوومەتیش دەگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.