شەعلان كەریم سەرۆكی فڕاكسیۆنی تەقەدوم ئەمڕۆ چوارشەم بە فەرمی لە خۆبەربژێكردنی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و هەروەها لە فڕاكسیۆنەكەشی راگەیاند.
شەعلان كەریم لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد كە پێشتر لەلایەن زۆرینەی سەركردە و لایەنە سیاسییەكانە بەربژێر كرابوو بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.
لەبەرامبەریشدا سوپاسی سەرجەم ئەو سەركردە و ئەندامانەی پەرلەمان كرد كە لە ماوەی رابردوودا متمانەیان پێ كردووە و هەروەها پاڵپشتی بوونە بۆ ئەوەی بەربژێر بكرێت بۆ پۆستەكە.
جەختیشی كردەوە كە نەك هەر لە خۆبەربژێكردن بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بگرە لە ئەندامێتی سەرجەم فڕاكسیۆن و حزبە سیاسییەكانیش كشاوەتەوە، هەروەها تا كۆتایی ئەم خولەی پەرلەمان وەك پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ درێژە بە كارەكانی دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.