نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق رایگەیاند كە سبەی چوارشەم یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەبەڵگەی شەرعی مانگ بینرا و بەمەش سبەی چوارشەم لە عێراق و وڵاتان یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ دووشەم لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دیوانی وەقفی سوننی عێراق رایانگەیاندبوو كە رۆژی چوارشەم یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.
جگە لەوەش تەواوی وڵاتانی كەنداو و عەرەبی و ئیسلامی رۆژی چوارشەمیان وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.