ڕەسووڵ گەلەبان، لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی میدیایی کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە دەستگیركرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، ڕەسوڵ گەلەبان، ڕۆژنامەنووس و میدیاكار لە ئورمیە لەلایەن پۆلیسی فەتاوە دەستگیركرا.
بەگوتهی سهرچاوهیهكی ئاگادار كه بهههنگاوی راگهیاندووه، دەستگیركرانی ڕەسوڵ گەلەبان، دوای سکاڵای داواکاری گشتی و شۆڕشی ئورمیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕووی داوە.
رێكخراوهكه ئاماژهی بهوهش داوه، ڕەسوول گەلەبان خاوەن ئیمتیاز و هەروەها بەڕێوبەری پێگەی هەواڵی "ئورمیە 24"ە.
له كۆتاییدا راگهیهنراوه، ناوبراو لە دوایین پۆستی ئینستاگرامەکەیدا لە نامەیەک بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، بەڕێوەچوونی ئەو ڕەسمە مێژوویییەی بە هەڵگری پەیامی ئاشتی بۆ تەواوی خەڵک زانیوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.