Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:45

دیوانی وەقفی سوننی عێراق: مانگ نەبینرا و سبەی تەواوكاری مانگی رەمەزانە

کوردستان TV
100%

دیوانی وەقفی سوننی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم رایگەیاند كە لیژنەكانیان مانگیان نەبینیوە و بەمەش سبەی سێشەم تەواوكاری مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.

دیوانی وەقفی سوننی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەهۆی نەبینینی مانگ لەلایەن لیژنەكانمانەوە، رایدەگەیەنین كە سبەی سێشەم تەواوكاری مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.

راشیگەیاند: دووسبەی چوارشەم دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش رایگەیاند كە لەلایەن لیژنەكانیان مانگ بە بەڵگەی شەرعی نەبینراوە و بەمەش سبەی تەواوكاری مانگی رەمەزان دەبێت و دووسبەی چوارشەم یەكەم رۆژی جەژن دەبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.