لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە كوردستانی ئێران 91 کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و برینداربوون.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، لە ماوەی مانگی ئاداری 2024دا، لانیکەم 91 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندارکراون کە 66٪ لە سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئهمنییهكانی ئێران بوونەتە قوربانی، ئەو ئامارەش بەراورد بە مانگی فێبریوەری 24 حاڵەت واتا 36٪ زیاتربووە.
رێكخراوهكه ئاماژەی بەوەشکردووە، 13 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 78 کۆڵبەریش بریندارکراون، لەو ماوەیەدا لانیکەم منداڵێکی کۆڵبەری خەڵکی دیواندەرە بە ناوی هەستیار عەبدولکەریمی بەهۆی ڕەقبوونەوە گیانی لەدەستداوە و ٥ منداڵی کۆڵبەریش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە، نەوسوود، سەقز و مەریوان بریندارکراون.
له كۆتاییدا رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایدهگهێنێت، کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران زیاتر لە سنوورەکانی پارێزگای سنە تۆمارکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.