بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێگای چالاکیەکی کلتوری مانگانەی بە ناونیشانی بازنەی گفتووگۆ، باسی لە بریارەکانی دادگای فیدڕاڵی کرد ، کە لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش زۆرترین باس و خواسی بەدوای خۆیدا هێناوە.
د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ کوردستان تیڤی سەبارەت بە ناوەرۆکی ئەم چالاکیە رایگەیاند ، ئێمە لە رێگای ئەم چالاکیەوە گفتوگۆیەکی ئارام لەسەر بابەتە هەنووکیەکان دەکهین، لەم بازنەیەدا کەسانی پسپۆر و شارەزای بواری یاسایی و دەستووری و نوێنەری پێکهاتەکان بەشدارن و دەمانەوێت گفتوگۆ لەسەر ئەو بریارانەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بکەین کە دژ بە قەوارە و خەڵکی هەرێمی کوردستانن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.