Erbil 7°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 11:36

كاركردن له‌ سه‌رجه‌م كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی لیبیا راگیران

کوردستان TV
100%

به‌هۆی بایكۆت و جێهێشتنی پاسه‌وانی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كاركردن له‌ سه‌رجه‌م كێلگه‌ و به‌نده‌ره‌كانی نه‌وت له‌ وڵاتی لیبیا راگیران.

گوته‌بێژی پاسه‌وانی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ لیبیا ئه‌مڕۆ یه‌كه‌شه‌م له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ماوه‌ی 10 رۆژ مۆڵه‌تمان دابوو به‌ به‌رپرسان بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانمان، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكمان نه‌درایه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: بۆیه‌ ئه‌مڕۆ بڕیارمان دا بایكۆتی كاره‌كانمان له‌ كێڵگه‌ و به‌نده‌ره‌كانی نه‌وت بكه‌ین و به‌و هۆیه‌وه‌ ئێستا كاركردن له‌ سه‌رجه‌م كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان راگیراوه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: داوامان له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری و داموده‌زگه‌ نیشتمانییه‌كانی نه‌وت كردبوو به‌پێی یاسا مووچه‌كان و پاره‌ی مه‌ترسی و پاداشته‌كانمان زیاد بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ هیچ وه‌ڵامێكی داواكارییه‌كانمان نه‌درایه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رهه‌می سه‌رجه‌م كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ وڵاتی لیبیا بریتییه‌ 2.1 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.