بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی، لە ساڵی 2023 تەنها سێ حاڵەتی توشبووی نوێی تالاسیمیا لە پارێزگاكه تۆمار کراون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی بۆ کەم بوونەوەو ڕێگڕی کردن لە توشبوون بە سالاسیمیا دانراوە لە رێگەی کۆمەڵێك رێکاری زانستی و ئیداری، کە جێبەجێدەکرێن لەلایەن سەنتەری سالاسیمیا و تاقیگەی گشتی ناوەند لە سلێمانی، پشکنینی پێش هاوسەرگیری بۆهەموو ئەو هاوڵاتیانە بکرێت، کە تازە ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنن یان پشکنینی بۆ دایکانی دوو گیان کە دایك یان باوك توشبووی سالاسیمیابوون بۆ دڵنیا بوون لە سەلامەتی کۆرپەکانیان.
دەشڵێت، بەهۆی جێبەجێکردنی ئەو رێکارانە حاڵەتەکانی تووشبووی نوێ بە سالاسیمیا بەڕێژەی بەرچاو ڕووی لە کەمی کردووە.
سالاسیما بریتیه له نه‌خۆشییه‌کی بۆماوه‌یی، که تووشی هیمۆگلۆبینی خڕۆکه سوره‌کانی خۆێن ده‌بێت، که فەرمانییان گواستنه‌وه‌ی ئوکسیجنه بۆ ناو خانه‌کان، ئه‌م نه‌خۆشییه له ڕێگه‌ی هه‌ردوو باوان بۆ منداڵه‌کانیان ده‌گوازرێته‌وه، له ئه‌نجامیشدا خڕۆکه سوره‌کانی خوێن تێکدهشیکێ و ده‌بێته هۆی که‌م خوێنی له كه‌سه‌كه، ئه‌م نه‌خۆشییه له دوای شه‌ش مانگ به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌رده‌که‌وێت له‌و که‌سانه‌ی که تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.