Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:54

ڤیدیۆ..ئەمریكا بە فڕۆكەی بۆمبهاوێژی بی 1 هێرشی كردە سەر میللیشیاكانی ئێران لە عێراق و سووریا

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی بەرگری ئەمریكی بۆ كەناڵی سی ئێن ئێن ئاشكرای كرد كە فڕۆكە بۆمب هاوێژەكانی بی 1 بەشداری لەو هێرشانەدا كردووە كە هێزەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئامانجەكانی سوریا و عێراق، لەشەوی رابردوو ئەنجامانداوە .
لەوبارەیەوە دۆگلاس سیمس، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەكانی سەرۆك ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئەو تیمە بۆمبهاوێژانەی لە ئەمریكاوە هاتبوون، سەركەوتوو بوون لە ئەنجامدانی گەشتەكە بەبێ وەستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریكا متمانەی بەخۆی هەیە و بە وردی هێرشەكانی بۆ سەر ئامانجەكان ئەنجامداوە.
ئەو بەرپرسە سەربازییە ئەمریكییە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی هەینی بۆ ئەنجامدانی هێرشەكان هەڵبژێردرا، كە نوێنەرایەتی "باشترین دەرفەت" دەكات لەڕووی كەشوهەواوە، هەرچەندە چەكی ئەمریكی توانای كاركردنی لە هەر بارودۆخێكدا هەیە ، بەڵام كەشوهەوای باش هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی كە ئامانجە دروستەكان دەپێكین.
هەروەها فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) وردەكاریی هێرشە ئاسمانییەكانی سەر عێراق و سووریای ئاشكرا كرد، كە سوپای پاسدارانی ئێران و شوێنەكانی سوپای قودسی ئەو وڵاتەیان كردە ئامانج.
سوپای ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە هێرشەكاندا ئەو ئامانجانەیان بۆردومانكردووە كە بریتی بوون لە ناوەندەكانی فەرماندەیی و كۆنتڕۆڵ، دامەزراوەی هەڵگرتنی و مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هەروەها دامەزراوەی لۆجستی و كۆگاكانی دابینكردنی تەقەمەنی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشەكان 85 ئامانجیان لە حەوت شوێن كردۆتە ئامانج، چوار ئامانجیان لە سوریا و سێ شوێنیان لە عێراق بووە.
لەبارەی ئەو فڕۆكەیەی هێرشەكەی ئەنجامداوە ،ماڵپەڕی بۆینگ رایگەیاند: فڕۆكەی بۆمب هاوێژی B-1 فرە ئەرك و سەروو دەنگییە و لە ساڵی 1985ەوە خزمەت بە هێزی ئاسمانی ئەمریكا دەكات.
هەروەها ماڵپەڕی "بەرژەوەندی نیشتمانی"دەڵێت: "B-1" لەڕووی تواناكانییەوە "سەرنجڕاكێشە"، بەو پێیەی دیزاین كراوە بۆ ئەوەی لە ئاسماندا بە بارێكی گەورەی چەكەوە كاربكات، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە، دەشتوانێت مووشەكی دژە كەشتی و بۆمبی "JSOW" هەڵبگرێت.
بۆمب هاوێژەكە پشت بە چوار بزوێنەری تۆربۆفانی General Electric F101-GE-102 دەبەستێت. هەر بزوێنەرێكی تۆربۆفان 7887.9713 كیلۆگرام پاڵنەر بۆ هەر بزوێنەرێك دابین دەكات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی بۆینگ درێژییەكەی 44.5 مەتر و بەرزییەكەی 10.4 مەتر و كێشی دەگاتە 86 هەزار كیلۆگرام و زۆرترین كێشی كە دەتوانێت هەڵیبگرێت 216 هەزار كیلۆگرامە.
توانای تانكی سووتەمەنی 120 كیلۆگرامە، خێراییەكەی دەگاتە 1448 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، تیمەكەی لە فڕۆكەوانێك و هاوفڕۆكەوانێك و دوو ئەفسەری سیستەمی چەك پێكهاتوون.
شایانی باسە هێرشی ئوردن یەكەم هێرش بوو كە كرایە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە مانگی ئۆكتۆبەردا كوژران و پەرەسەندنێكی گەورەی گرژییەكانی پێكهێنا.
بەرپرسانی ئەمریكی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئەمریكا مەزەندەی كردووە ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەی كە سێ سەربازەكەی كوشتووە، دروستكراوی ئێرانە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.