به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه و نشینگه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق چه‌ند زانیارییه‌كی نوێی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تا ئێستا 35 ملیۆن كه‌س له ته‌واوی عێراق كارتی نیشتمانیان وه‌رگرتۆته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایگه‌یاند: له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی خێراكراوه به‌شێوه‌یه‌ك كه ئێستا وای لێ هاتووه ده‌توانرێ له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا كارتی نیشتمانی هاووڵاتییان ده‌ربهێنرێت.
راشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌م خێراكردنه‌وه، له كۆی 43 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی، 35 ملیۆن كه‌س كارتی نیشتمانی‌یان وه‌رگرتۆته‌وه، واته ئێستا له ته‌واوی عێراق ته‌نیا 8 ملیۆن كه‌س ماون كارتی نیشتمانی‌یان نه‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه ئێستا 328 فه‌رمانگه‌یان له پارێزگه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و رۆژانه مامه‌ڵه‌ی 50 هه‌زار هاووڵاتی رایی ده‌كرێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق تا رۆژی یه‌كی مانگی داهاتووی د‌یاریكردبوو بۆ كارپێكردنی ناسنامه‌ی باری شارستانی، له‌دوای ئه‌م واده‌یه سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌ی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت به كارتی نیشتمانی ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه و نشینگه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بریاره‌كه مانای ئه‌وه نییه كه ئیتر له دوای ئه‌م واده‌یه ناسنامه‌ی باری شارستانی ره‌ت ده‌كرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت مامه‌ڵه‌كان به ناسنامه‌ی باری شارستانی ناڕوات به‌ڕێوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.