Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:47

شڕۆڤەكارێكی سیاسی عێراق: حیزبوڵڵا و ئێران دركیان بەوە كردووە كە سزای ئەمریكا نزیكبۆتەوە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی واشنتۆن بەڵێنیدا وەڵامی ئەو هێرشە بداتەوە كە بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریكی لە ئوردن كوژران،حیزبوڵڵای عێراق هەڵپەساردنی هێرشەكانی بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە ڕاگەیاند .
بەپێی ئەوەی شڕۆڤەكارێكی سیاسی بۆ ماڵپەڕی حوڕە قسەی كردووە،پێدەچێت هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی ئەمریكا و ترسی ئێران بە لەدەستدانی كارتەكانی،ئەو بڕیارەی حیزبوڵڵای عێراق خێراتر كردبێت كە تاران پاڵپشتی دەكات. 
لەوبارەیەوە رەعد هاشم، شڕۆڤەكاری سیاسی عێراقی،پێی وایە ئەو هەنگاوە لە وەڵامی بڕیارێكی ئێراندا هاتووە، نەك بە ئامانجی ڕزگاركردنی حكومەتی عێراق لە شەرمەزاری. 
هاشم دەڵێت: ئێران نایەوێت هەموو كارتەكانی لەدەست بدات و پێی وایە كە دەرفەتی دانوستان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی هەیە، هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە واشنتۆن گەمارۆی دارایی سەر ئێران هەڵبگرێت.
دەشڵێت: حیزبوڵڵای عێراق و ئێران دركیان بەوە كردووە كە سزای ئەمریكا نزیك بۆتەوەو واشنتۆنیش جدییە لە بەڵێنەكەیدا بۆ وەڵامدانەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی جۆ بایدن ،سەرۆكی ئەمریكا پشتڕاستی كردەوە كە لێدانەكە نزیكە.
هەروەها هاشم پێی وایە، ئێران و حیزبوڵڵای عێراق پێشبینی دەكەن كە وەڵامدانەوەی ئەمریكا قۆناغ بە قۆناغ ڕووبدات و واشنتۆن تەنیا بە یەك لێدان ڕازی نابێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.