Erbil 11°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 08:33

رێوڕەسمی رێزلێنان لە هونەرمەند محەمەد عەباس بەهرام بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 24-1-2024 لە شاری هەولێر، رێورەسمی رێزلێنان لــە هونەرمـەند ( محـمـەد عــەبـاس بــەهرام ) بەرێوەدەچێت.
 بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بە هەماهەنگی دەزگای سەتەلایتی كوردستان رێـورەسـمی رێــزلێنان لــە بەخشش و ئـەزموونی هونەرمەندی كورد ( محـمـەد عــەبـاس بــەهــرام ) سـازدەكات.
( خـــەڵاتی زێرین ، ووتار ، فلیــمی دیكــۆمینتـاری ، گۆرانی و موزیك  ) و هـەروەها چەند گۆرانییەك پێشـكەش دەكـرێت بە بـەشداری گروپی چەمبەر موزیكی هەولێر. 
هونەرمەند محەمەد عباس لە ساڵی 1952 لە شاری كەركووك لە دایك بووە یەكەمین گۆرانی بەناوی (هەرمەن ڕەنجەڕۆم) لە ئێسگەی كوردی بەغدا تۆمار كردووە ،دوای ئەوە چەندین گۆرانی تۆمار كرد وەكو: نیگای ئاوات ،بەختی من وابوو،كچی كوردستان ،یاری چاوشین ،سرووشت وجوانی، ئاگرێكی بێ خۆڵەمێش،لە هەشتاكانی سەدەی رابردووشدا لە دەروەی وڵات دەژیت.
شایانی باسە رێورەسمەكە لە هۆلی ڕۆشنبیری سەر رێگای كەركوك، كاتژمێر 4ی ئێوارە بەرێوەدەچێت و هاتن بۆ هەمووانە.
 

کولتوور و هونه‌ر گۆرانی و مۆسیقا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.