Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 06:57

ئەعرەجی: بۆردومانكردنی بارەگاكانی حەشدی شەعبی یارمەتی هێوركردنەوەی دۆخەكە نادات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بە ئامانجگرتنی بارەگاكانی حەشدی شەعبی بە پێشێلكردنێكی ئاشكرای سەروەری عێراق زانی.
ئەعرەجی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “X”  تویتەری پێشوو ڕایگەیاندووە، “بۆردومانكردنی بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە قائیم و جورف سەخر، دەستدرێژی و پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەریی عێراقە و یارمەتی هێوركردنەوەی دۆخەكە نادات”.
ئەعرەجی گوتیشی: پێویستە لایەنی ئەمریكی لەبری ئەوەی بارەگاكانی دامەزراوەیەكی نیشتیمانی عێراق بكاتە ئامانج و بۆردومانی بكات، فشار بخاتە سەر ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر غەززە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.