له ئۆپهڕاسیۆنێدا دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م والی جه‌زیره‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سنووری پارێزگه‌ی ئه‌نباڕ و ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ر و پاسه‌وانه‌كانی كوژران.
ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن لیوای 57ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامدراوه دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ والییهكهی داعش و پاسه‌وانه‌كانی دروست بووه.
ئه‌و والییه‌ی داعش كه ئه‌مڕۆ كوژراوه ناوی (ئه‌بوو عه‌بدوڵا ئه‌لعه‌سافی)یه و والی هه‌ردوو ناوچه‌ی جه‌زیره و راوه بووه له سنووری پارێزگه‌ی ئه‌نباڕ.
جگه له كوشتنی والییهكهی داعش، هه‌روه‌ها چوار یاریده‌ر و پاسه‌وانیش كه له‌گه‌ڵی بوون، ئه‌وانیش كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.