Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:38

دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەبێت؟

کوردستان TV
100%

هەرچەندە پێشبینییەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ نێوان 65 تا 75 دۆلار دابەزێت.بەڵام لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ،دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران كە نرخی نەوت كاریگەری لەسەر مووچەكانیان نابێت. 
لەوبارەیەوە جەمال كۆچەر ،ئەندامی لیژنەكە ڕایگەیاند: پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت بۆ 70 دۆلار دابەزێت، ئەمەش مانای ئەوەیە نرخی نەوتی عێراق 5 بۆ 7 دۆلار كەمتر دەبێت لە بازاڕەكانی جیهان، ئەگەریش نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 60 دۆلار، ئەو كاتە كاریگەری لەسەر ئابووری عێراق دەبێت .
زیاتر گوتی، عێراق ڕۆژانە نزیكەی چوار ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، هەروەها پێویستی بە نزیكەی 54 ترلیۆن دینار بۆ مووچە هەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری لەسەر مووچە نابێت، بەڵام كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان دەبێت.
داواشیكرد، بودجەی ساڵی 2024 لەسەر ئەو نرخە چاوەڕوانكراوەی نەوت كە هەیە بنیات بنرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.