Erbil 16°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 19:50

پرۆسەی جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق كۆتایی هات

کوردستان TV
100%


پرۆسەی جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵ كۆتایی هات.

كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی1ی2024،  به‌ ئاماده‌بوونیی 260 په‌رله‌مانتار پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌چوو.

له‌ پرۆسه‌ی  جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان  لە گەڕی یەكەمدا شەعلان كەریم 152 دەنگی به‌ده‌ست هێنا ، سالم عیساوی 97 دەنگ و مه‌حمود مه‌شهه‌دانی 48 ده‌نگی به‌ ده‌ست هێناوه‌. 

له‌م قۆناغه‌دا جیاکردنەوەی دەنگەکان تەواوبوو، هیچ کام لە كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نەیانتوانی دەنگی تەواوەتی بێنن و له‌ قۆناغی دووه‌م یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.