ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 9-1-2024 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو ،پارێزگاری هەولێرو سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كونسلی گشتی فەرەنسا لە هەولێر مەراسیمی كردنەوەی فەرمی سەنتەری نوێی خزمەتگوزاری TLS بۆ پێشكەشكردنی داواكاری ڤیزا بۆ فەرەنسا بەڕێوەچوو.
لەو مەراسیمەدا هەریەكە لە كونسلی گشتی فەرەنسی لە هەولێر بەرپرسی پەیوەندییەكان دەرەوەی حكومەتی هەرێم وتەیان پێشكەشكردو ستراتیژیەتی ئەو هەنگاوەیان روونكردەوە.
هاوكات پارێزگای هەولێر لە وتەیەكدا وێرای پێرۆبایی كردن لەو هەنگاوە، باسی لەو گۆرانكاریە ئیجابیانە كرد كە كونسلگەری فەرەنسا بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای تێلێس لە بواری ڤیزای فەرەنسی ئەنجامی دەدەن و ئالیەت و رێ و شوێن و ئاسانكاریەكانی خستە روو .
ئەوەشی دووپاتكردەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە درێژایی مێژوو لە پەیوەندی توندو تۆڵ دابووە لەگەڵ وڵاتی فەرەنسا و لەسەر ئەو نەهجەش بەردەوام دەبێت.
ئامانج لەو پرۆسە و گۆڕانكارییە راكێشانی زۆرترین گەشتیارە بۆ فەرەنسا، هاوكات نەهێشتنی رۆتینەكانی پێشكەشكردنی ڤیزا كە لەمەو پاش بە خۆڕایی دەبێت، سەرەڕای هەموو ئەوانەش جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە تێلێس وەك ناوەندێكی فەرمی دان پێنراوەو هاووڵاتیان دەتوانن بە بێ پەنابردنە بەر نووسینگەی دیكە كە زۆرجار كاری سەختەكاتی دەكەن داواكاری خۆیان پێشكەش ئەوان بكەن.
لە هەولێر سەنتەری پێدانی ڤیزای فەڕەنسا كرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.