Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 02:11

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز و ساكرامنتۆ كینگز سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


 
 له‌میانی یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به‌ئێن بێ ئه‌ی، تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز به‌ئه‌نجامی سه‌دو حه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌نه‌وه‌د و حه‌وت خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپیی باسكه‌ی هیۆستن رۆكێتس تۆماركرد.
 یاریه‌كه‌ له‌نێو هۆلی داخراوی ستایبلس سه‌نته‌ر به‌رێوچوو، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ یاریزانانی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز توانیان باڵاده‌ستی خۆیان بسه‌پێننن و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی شه‌ست خاڵ به‌رامبه‌ر به‌چلو چوار خاڵ ببه‌نه‌وه‌، له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی تیپی باسكه‌ هیۆستن رۆكێتس به‌ئومێدی گه‌رانه‌وه‌ بۆ كه‌شی ركابه‌ری یاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئاست به‌رز یاریزانانی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز باشتربوو.
 به‌م شێوه‌یه‌ یاریه‌كه‌ تا كۆتایی به‌ئه‌نجامی سه‌دو حه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌نه‌وه‌دو حه‌وت خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز ته‌واو بوو.    

 
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی باسكه‌ی ساكرامنتۆ كینگز له‌سه‌ر هۆلی داخراوی ئه‌ركۆ ئه‌رینا میوانداری تیپی باسكه‌ی دنیڤه‌رناگیتسی كرد.
 یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو بیستو سێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو حه‌ڤده‌ خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپی باسكه‌ی ساكرامنتۆی میواندار ته‌واو بوو، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ یاریزانانی ساكرامنتۆ باشتر ده‌ركه‌وتن و نیوه‌ی یه‌كه‌م ساكرامنتۆ توانی به‌ئه‌نجامی شه‌ست و چوار خاڵ به‌رامبه‌ر به‌په‌نجا خاڵ له‌پێشه‌وه‌بێت، له‌نیوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه‌ ركابه‌ری یه‌كتریان ده‌كرد، دواجار یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو بیست و سێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو حه‌ڤده‌ خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی ساكرامنتۆ كینگز ته‌واو بوو.   

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.