Erbil 14°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 09:18

ئەمڕۆ پرسەی هونەرمەندی كۆچكردوو (تاهیر خەلیلی) بەرێوە دەچێت

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ سێشەممە 28-11-2023 پرسەی هونەرمەندی كۆچكردوو (تاهیر خەلیلی) لە شاری سلێمانی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی بەرێوە دەچێت.
هونەرمەند تاهیر خەلیلی لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە ئاشقی گۆرانی و موزیك بووە و خولیای دەنگی ھونەرمەندان محەمەد ماملێ، حەسەن زیرەك، تاھیر تۆفیق، عەلی مەردان و ساڵح دیلان بووە و گۆرانییەكانی ئەوانی گوتووەتەوە، بەڵام یەكەم بەرهەمی خۆی لە تەمەنی 15 ساڵیدا لە رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاو كردووەتەوە.
تاهیر خەلیلی چەند بەرھەمێكیشی لە تەلەڤزیۆنی مەھاباد تۆمار كردووە كە بریتین لە "شەوی تاریك و بێ دەنگی، گوڵی مەھاباد و كیژۆڵەی كوردستان" و ھەر ئەو بەرهەمانەش وایكرد زیاتر بناسرێت. دوای شۆڕشیش پەرەی بە بەرهەمەكانی دا و بەگشتی زیاتر لە 50 گۆرانی و سروودی نیشتمانی بڵاو بووەتەوە، بە سروودی ''لە قەندیلی سەربەرزەوە'' لە هەموو كوردستان ناوبانگی دەركرد.  
شایانی باسە رۆژی یەكشەممە 26-11- 2023، هونەرمەندی ناسراوی كورد لە شاری سلێمانی، تاهیر خەلیلی كۆچی دوایی كرد،سەر لەبەیانی ئەمڕۆش لە مارسیمێكی تایبەت دا لە گۆڕستانی بەكرە جۆ بەخاك سپێردرا.
 

کولتوور و هونه‌ر گۆرانی و مۆسیقا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.