ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه دوایین ئاماری كوژران و بریندارانی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌تی غه‌ززه بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ژماره‌ی كوژراوان له غه‌ززه گه‌یشته 11180 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش 4609 منداڵن له‌گه‌ڵ 3100 ئافره‌ت.
ڕاشیگه‌یاند: ژماره‌ی برینداران به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه گه‌یشته 28 هه‌زار و 200 كه‌س.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ژماره‌ی بێسه‌روشوێنانیش رۆژ به‌ڕۆژ به‌رزتر ده‌بێته‌وه و ئێستا 3250 كه‌س چاره‌نووسیان نادیاره و له‌و ژماره‌یه‌ش 1700 كه‌سیان منداڵن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كان 22 نه‌خۆشخانه خاپوور بوون له‌گه‌ڵ 49 بنكه‌ی ته‌ندروستی، ئه‌مه جگه له خاپووربوونی 70 مزگه‌وت به ته‌واوه‌تی و زیانگه‌یاندن به 153 مزگه‌وت و 3 كه‌نیسه‌ی تر.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له 7ی ئۆكتۆبه‌ر و ده‌ستپێكی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه 70%ی قوربانییان منداڵ و ئافره‌تن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.