گوته‌بێژی كه‌تائیبی قه‌سام به‌ڵێنی دا له كۆتایی جه‌نگی غه‌ززه‌دا شكست به نه‌تانیاهۆ و به‌رپرسانی سه‌ربازی ئیسڕائیل بهێنێ و بیانخاته سه‌ر ئه‌ژنۆ.
ئه‌بوو عوبه‌یده گوته‌بێژی كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌مشه‌و سێشه‌م به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 25 رۆژه له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی تۆفانی ئه‌قسا دژی ئیسڕائیل گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنی پێشكه‌ش كرد و گوتی: له ماوه‌ی ڕابردوودا سوپای ئیسڕائیل هه‌موو هه‌وڵێكی داوه بۆ كوشتن و ئاواره‌كردنی هاووڵاتییان و نانه‌وه‌ی كاولكاری، به‌ڵام موجاهیده‌كانمان به‌رده‌وامن له به‌رگریكردن و له سه‌رجه‌م قۆڵه‌كاندا ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا 22 تانك و زریپۆشی سوپای ئیسڕائیل به مووشه‌كی یاسین 105 تێكشكێنراون و چه‌ندان سه‌ربازی ئیسڕائیلیش كوژراون، هه‌روه‌ها به‌رپه‌رچی چه‌ند هێرشێكی ئاوی سوپای ئیسڕائیلیشمان داوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به دڵنیاییه‌وه غه‌ززه ده‌كه‌ینه گۆڕستانی دوژمنان و به‌ڵێن ده‌ده‌ین له كۆتایی جه‌نگدا بنیامین نه‌تانیاهۆ و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی سه‌ربازی ئیسڕائیل بخه‌ینه سه‌ر ئه‌ژنۆ.
ئه‌بوو عوبه‌یده ره‌تی كرده‌وه سوپای ئیسڕائیل توانیبێتی یه‌كێك له دیله‌كانی له غه‌ززه ئازاد كردبێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان به هه‌موو وڵاتانی جیهانییان ڕاگه‌یاندووه كه نیه‌تییان هه‌یه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌ك دیلی بیانی ئازاد بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.