Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 07:37

غه‌ززه‌: ژماره‌ی كوژراوان 8 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له‌ غه‌ززه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ ژماره‌ی كوژراوان له‌ ماوه‌ی 3 هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل 8 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا به‌هۆی بۆردومانه‌كان 8 هه‌زار و 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ 3 هه‌زار و 324 كه‌سیان منداڵن له‌گه‌ڵ 2 هه‌زار و 62 ئافره‌ت.

ڕاشیگه‌یاند: ژماره‌ی بریندارانیش بریتین له‌ 20 هه‌زار و 242 كه‌س.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان تا ئێستا هه‌واڵی بێسه‌روشوێنبوونی 1870 كه‌سی پێ گه‌یشتووه‌ كه‌ 1020یان منداڵن و‌ له‌ژێر داروبه‌ردی باڵه‌خانه‌ خاپووربووه‌كاندا ماونه‌ته‌وه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ 12 نه‌خۆشخانه‌ له‌ غه‌ززه‌ به‌ته‌واوی له‌كاركه‌وتوون له‌گه‌ڵ 32 بنكه‌ی ته‌ندروستی.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.