سوپای ئیسڕائیل ناسنامه‌ی گوته‌بێژی كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی ئاشكرا كرد و ڕایده‌گه‌نێت كه ناوبراو چیتر ناتوانێت ڕووی خۆی بشارێته‌وه.
ئه‌ڤیخای ئه‌دراعی گوته‌بێژی سوپای ئیسڕائیل له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایگه‌یاند: گوته‌بێژی كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه خۆی به ئه‌بوو عوبه‌یده ناساندووه، ناوی ته‌واوی (حوده‌یفه سه‌میر عه‌بدوڵا كه‌حلووت)ـه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند جارێك له ڤیدیۆكاندا هه‌واڵ و زانیاری به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه بڵاو كردۆته‌وه، به‌ڵام هه‌میشه له ده‌ركه‌وتنه‌كاندا ڕووخساری به جامانه‌یه‌ك شاردۆته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌نیا چاوه‌كانی دیارن.
گوته‌بێژی سوپای ئیسڕائیل ده‌ڵێت كه چیتر حوده‌یفه كه‌حلووت ناتوانێ رووخساری خۆی بشارێته‌وه و له هه‌ر شوێنێكدا بێت بۆی ده‌چین و له‌گه‌ڵ سه‌رانی گرووپه‌كه‌ی له‌ناوی ده‌به‌ین.
#عاجل هذا هو المدعو حذيفة كحلوت الذي يتستر ورا‌ء كنية أبو عبيدة وهو يتستر كذلك ورا‌ء كوفيته الحمراء. تمامًا مثلما تتستر حماس ورا‌ء المنشآت المدنية لإطلاق القذائف الصاروخية باتجاه إسرائيل. هو وغيره من قادة #دواعش_حماس يحبون التستر داخل الأنفاق ووراء النساء والأطفال، وكذلك ورا‌ء… pic.twitter.com/FmtuByc7Bv
— افيخاي ادرعي (@AvichayAdraee) October 25, 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.