Erbil 6°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 10:40

ژماره‌ی كوژراوان له‌ غه‌ززه‌ 5 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ غه‌ززه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ ژماره‌ی كوژرانی هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل 5 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ غه‌ززه‌ له‌ خستنه‌ڕووی دوایین ئاماری قوربانییاندا ڕایگه‌یاند، له‌ رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا 5087 كه‌س كوژراون كه‌ له‌نێویاندا 2055 منداڵ و 1119 ئافره‌ت هه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ژماره‌ی برینداران بریتییه‌ له‌ 15 هه‌زار و 273 كه‌س.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 436 كه‌س كوژراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 182یان منداڵن.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ غه‌ززه‌ ڕاشیگه‌یاند كه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل تا ئێستا 57 كارمه‌ندی ته‌ندروستی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و سه‌دی دیكه‌ش بریندارن، هه‌روه‌ها 12 نه‌خۆشخانه‌ و 32 بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌كار كه‌وتوون.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی قوربانییانی ئیسڕائیلیش به‌هۆی هێرش و بۆردومانه‌كانی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین تا ئێستا نزیكه‌ی‌ 1400 كه‌سه‌، هه‌روه‌ها 222 كه‌سی تریش وه‌ك بارمته‌ براونه‌ته‌ كه‌رتی غه‌ززه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.