بە ئامادەبوونی رزگار حەمەد خدر، راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کۆبونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لەگەڵ بەشی سەرچاوەکانی پاراستنی وراسی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵی وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵی بەڕێوەچوو.
کۆبونەوەکە لەبارەی وەرگرتن و ئەنجامدانی ئاماری تایبەت بوو بە ئەسپی رەسەن لە هەرێمی کوردستان، و ژمارەی ئەسپ لە هەرێمی کوردستان و تۆمارکردنی لە تۆماری تایبەتی دا.
پرۆسەکە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ و هۆبەکانی ڤێتێرنەری، لەگەڵ هەمان بەش لە بەڕێوبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ لە وزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵی ئەنجام دەدرێت، ئەوەش بە مەبەستی وەرگرتنی ئامار و جۆری ئەسپی تایبەت لە هەرێمی کوردستان.
بڕیاردرا لێژنەیەکی سەرپەرشتیار بۆ هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دروست بکرێت، بە مەبەستی پردی پەیوەندی نێوان هەردوولا بۆ راهێنان و کردنەوەی خول بۆ ستافی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆ و قەزاو ناحیە کان و هۆبەکانی ڤێتێرنەری، بۆ ئامادەکردنی ئەم ئامارە کە پێوست دەکات لە داهاتوو ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.