Erbil 7°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 11:25

ئه‌مڕۆ سوپای ئیسڕائیل هێرشێكی زه‌مینی بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ئه‌نجامداوه‌

کوردستان TV
100%

كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس دانی به‌وه‌ دانا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سوپای ئیسڕائیل هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌ست پێ كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وان توانیویانه‌ ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه‌ و هێرشه‌كه‌ تێك بشكێنن.

كه‌تائیبی قه‌سام له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م تانكه‌كانی سوپای ئیسڕائیل خاڵێكی سنووری رۆژهه‌ڵاتی خان یوونس (باشووری كه‌رتی غه‌ززه‌)یان تێپه‌ڕاندووه‌، به‌ڵام هه‌ر زوو هێزه‌كانیمان ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌ و ناچاریان كردووه‌ پاشه‌كشه‌ بكه‌ن.

بڵاویشی كرده‌وه‌: له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆدا چه‌ند زریپۆش و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای ئیسڕائیلیش تێكشكێنراون.

به‌ڵام سوپای ئیسڕائیل له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ زانیاری جیاوازتری بڵاو كردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ نزیك ناوچه‌ی كیسۆفیم ته‌قه‌یان له‌ سه‌ربازه‌كانیان كردووه‌، ئه‌وانیش به‌ چه‌ند زریپۆشێك ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌ و ته‌قه‌یان لێ كردوونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ته‌قه‌كان، میدیاكانی ئیسڕائیل ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كاندا 4 سه‌ربازی ئیسڕائیلی بریندار بوون كه‌ برینی یه‌كێكیان مه‌ترسیداره‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.