Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 11:52

نه‌تانیاهۆ: شه‌ڕی غه‌ززه‌ بۆ ئیسڕائیل ژیان و مردنه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاند كه‌ شه‌ڕی غه‌ززه‌ بۆ ئیسڕائیل بابه‌تی ژیان و مردنه‌.

بنیامین نه‌تانیاهۆ ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حزبوڵا بێته‌ نێو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسڕائیله‌وه‌، وێرانكارییه‌ك دووچاری لوبنان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز بیری لێ نه‌كرابێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا دیار نییه‌ حزبوڵا بڕیار له‌سه‌ر هاتنی بۆ نێو جه‌نگ ده‌دات یاخود نا.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل كه‌ شه‌ڕی غه‌ززه‌ بۆ ئیسڕائیل بابه‌تی ژیان و مردنه‌.

‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریایی بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی سوپا و شاره‌كانی ئیسڕائیل ده‌ست پێ كرد و له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنی تۆفانی ئه‌قسا سه‌دان ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز و هاووڵاتی ئیسڕائیلی كوژران و به‌دیل گیران.

له‌ دوای ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ش، سوپای ئیسڕائیل بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ و ناوچه‌كانی تری فه‌ڵه‌ستین ده‌ست پێ كرد و به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا سه‌دان هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.