ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دان به‌وه داده‌نێت كه بارودۆخ له كه‌رتی غه‌ززه له ده‌ست ده‌رچووه به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل و نه‌گه‌یشتنی هاوكاری و پێداویستییه پزیشكییه‌كان بۆ بریندار و هاووڵاتییان شاره‌كه.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایه‌گه‌یاند: هه‌ر چركه‌یه‌ك له دواكه‌وتنی گه‌یشتنی هاوكاری و پێداویستییه پزیشكییه‌كان بۆ غه‌ززه له‌ده‌ستدانی رۆحی زیاتری مرۆڤی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ماوه‌ی چوار رۆژه ڕێگری له ناردنی پێداویستییه پزیشكییه‌كان ده‌كرێت له‌سه‌ر سنووره‌كانی وڵاتی میسڕه‌وه بۆ كه‌رتی غه‌ززه.
گوتیشی "پێویسته به زووترین كات ڕێگه بدرێت ئه‌م ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییانه بگه‌یه‌نرێته غه‌ززه بۆ رزگاركردنی ژیانی مرۆڤه‌كان".
ئه‌م لێدوانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی له شاری غه‌زه، سه‌دان هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كه، سوپای ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ چوارشه‌م جه‌ختی كرده‌وه كه به‌ڵگه‌ی ته‌واویان هه‌یه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌نجامدابێت و ئه‌وان به‌رپرسیارن له كوژرانی سه‌دانی هاووڵاتی نه‌خۆشخانه‌كه.
لای خۆیانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدانی ته‌ندروستی له غه‌ززه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی بۆردومانه‌كه 200 بۆ 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له به‌یاننامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا هاتووه كه زیاتر له 500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.