ئه‌مشه‌و دووشه‌م لە سه‌نته‌ری شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دوو کەس بەهۆی تەقهكردنهوه گیانیان لەدەست دا، به‌گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان دوو كوژراوه‌كه هاووڵاتی سویدین.
ڕووداوه‌كه له دووری 5 کیلۆمەتر لە یاریگه‌یه‌كی تۆپی پێی شاری بڕۆكسل ڕوویداوه کە تێیدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سوید و بەلجیکا له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی نهتەوەکانی ئەوروپا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه.
میدیاكانی به‌لجیكا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه كه‌سێك لە گۆڕەپانێکی ناوچەی مۆلێنبێک بە تڤەنگی ئۆتۆماتیکی تەقەی لە خەڵک کردووە و دواتریش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئەو دوو کەسەی كه له ڕووداوه‌كه گولـله‌یان به‌ركه‌وتووه و کوژراون، درێسی هەڵبژاردەی سویدیان لەبەر بووە.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه له گرتەی ڤیدیۆیی ڕووداوه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه ته‌قه‌كه‌ره‌كه لەکاتی تەقەکردندا هاوار دەکات "الله اکبر".
ڕووداوه‌كه له کاتژمێر 7:15ی ئه‌مشه‌و بە کاتی ناوخۆی بڕۆكسل ڕوویداوه، واته کاتژمێر و نیوێک پێش ده‌ستپێكردنی یارییەکەی نێوان سوید و بەلجیکا.
جێی باسه هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه، یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سوێد و به‌لجیكا ڕاگیرا.
ستۆكهۆڵم / رائید مه‌نسووڕ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.