Erbil -0°C شەممە 30 تشرینی دووەم 06:26

بۆ زستانی ئەمساڵ تا ئێستا زیاتر لە 11 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەش کراوە

کوردستان TV
100%

پرۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی دەستی پێ کردووە و تاکوو ئێستا لە ناوچە شاخاوییەکان، 11 ملیۆن و969 هەزار لیتر نەوت دابەش کراوە و 59 هەزار و845 خێزان تێیدا سوودمەند بوون.
لە پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سۆران، 4 ملیۆن و 238 هەزار لیتر دابەش کراوە و 21 هەزار و 190 خێزان سوودمەند بوون.
لە پارێزگاى سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان، 3 ملیۆن و 262 هەزار لیتر نەوت بەسەر 16 هەزار و 310 خێزان دابەش کراوە.
لە پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، 2 ملیۆن و576 هەزار و 960 لیتر بەسەر 12 هەزار و 885 خێزاندا دابەش کراوە.
پرۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ زستانی ئەمساڵ لە ناوچە شاخاوییەکان زوو دەستی پێ کرد و پرۆسەکەش تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.