بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دهۆک پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دهۆک ڕایگەیاند: لەو دەرفەتەدا وێرای ئەوەی کار و کارنامەی ئێوە بەرز دەنرخێنین، پاڵپشتیی و پشتیوانی خۆمان بۆ زیاتر پێشکەوتنی (رادیۆی دهۆک) دووپات دەکەینەوە و دڵنیاشین لەوەی لە نێو لێشاوی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و دەزگا پێشکەوتووەکانی بواری میدیایی رۆڵی رادیۆ بە گشتی گرنگتر و سەرنجڕاکێشتر دەبێ و پانتایی جەماوەری بیسەرانی بەرفراوانتر و زیاتر دەبێ.
پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دهۆک:-
بەڕێزان / بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی رادیۆی دهۆک
بە بۆنەی (٣١) یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (رادیۆی دهۆک) پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی رادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو روویەکەوە بەرەو پێش بچن و زیاتر خزمەتی بواری راگەیاندن و خواست و ویستی هاووڵاتیان بکەن.
(رادیۆی دهۆک) لەو ماوەی تەمەنی کارکردنیدا لە رێی گەیاندنی پەیامە گرنگەکەی و بەرجەستەکردنی ئەرک و پلانەکانی بێوچان رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووە لە داکۆکی کردن لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان، هەروەها کاریگەری هەبووە بەسەر کۆمەڵگە و ژیانی گشتی هاووڵاتیان لەو دەڤەرە رەنگینەدا.
لەو دەرفەتەدا وێرای ئەوەی کار و کارنامەی ئێوە بەرز دەنرخێنین، پاڵپشتیی و پشتیوانی خۆمان بۆ زیاتر پێشکەوتنی (رادیۆی دهۆک) دووپات دەکەینەوە و دڵنیاشین لەوەی لە نێو لێشاوی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و دەزگا پێشکەوتووەکانی بواری میدیایی رۆڵی رادیۆ بە گشتی گرنگتر و سەرنجڕاکێشتر دەبێ و پانتایی جەماوەری بیسەرانی بەرفراوانتر و زیاتر دەبێ.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.