كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وی حه‌ماس ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13 بارمته كوژراون كه له‌نێویاندا ئیسڕائیلی و بیانی هه‌ن.
كهتیبهكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای ئیسڕائیل له 24 كاتژمێری ڕابردوو له دوو شوێنی پارێزگای باكور 6 بارمته كوژراون، له كه‌رتی غه‌زه‌ش 7 بارمته‌ی تر كوژراون.
ڕاشیگه‌یاند كه له‌نێو بارمته كوژراوه‌كاندا ئیسڕائیلی و هاووڵاتییانی بیانی هه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سوپای ئیسڕائیل له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا به‌رده‌وام بۆردومانی غه‌زه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كات، به‌تایبه‌تیش شه‌وی ڕابردوو كه بۆردومانه‌كان زۆر به چڕی ئه‌نجامدران.
بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسای ڕاگه‌یاند و سه‌دان مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته كرد كه به‌هۆیانه‌وه سه‌دان هاووڵاتی و سه‌ربازی ئیسڕائیل كوژران و وه‌ك بارمته ده‌ستگیركران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.