فه‌ڵه‌ستین دوایین ئاماری قوربانییانی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین بڵاوی كرده‌وه: ژماره‌ی كوژراوان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسڕائیل بۆ 1100 كه‌س به‌رز بووه‌وه.
بڵاویشی كرده‌وه: ژماره‌ی بریندارانیش بریتین له 5339 كه‌س.
ئه‌مڕۆ پێنج رۆژ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌ستپێكی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل و گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین، به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسای دژی ئیسڕائیل ڕاگه‌یاند و له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامه و هه‌ردوولا هه‌روه‌ها به تۆپ و مووشه‌ك تۆپبارانی ناوچه‌كانی یه‌كتر ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.