سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل هه‌ڕه‌شه‌ی توندی كرد و ڕایگه‌یاند كه وڵامه‌كانیان بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له ناوچه‌ی غه‌زه ئه‌وه‌نده به‌هێز و سه‌خت ده‌بێت، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێت.
بنیامین نا‌تا‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌ته‌وه و دواتریش نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه نه‌ته‌نیاهۆ له كۆبوونه‌وه‌كه گوتوویه‌تی: ئیسڕائیل هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ ده‌كاته‌وه بۆ یارمه‌تیدانی سه‌ربازان، بۆیه داوتان لێ ده‌كه‌م كه‌مێك ئارام و به‌رگه بگرن، چونكه ئێمه به وڵامه‌كانمان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕین.
نا‌تا‌نیاهۆ هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: هێرشه پێچه‌وانه‌كانمان بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له قۆناغی سه‌ره‌تایه و هێشتا رۆژه سه‌خته‌كان نه‌هاتوون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو كه‌تیبه‌ی عیزه‌ددین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی سه‌ربازی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسا دژی ئیسڕائیل ڕاگه‌یاند، به‌هۆیه‌وه تا ئێستا شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه و به سه‌دان كه‌س له هه‌ردوولا كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.