سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی ئاگادار کردووەتەوە کە هاوکاریی سەربازیی زیاتری ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە ڕێگەدایە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 08ـی 10ـی 2023 لە ڕاگەیەنراوێک سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕایگەیاند: جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی ئاگادار کردووەتەوە کە هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لەڕێگەدایە و بەمزووانە دەگاتە وڵاتەکە.
سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا کە بایدن و ناتانیاهۆ باسیان لە هەوڵەکان کردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دوژمنان ناتوانن ئەم دۆخە بقۆزنەوە.
بەرەبەیانی دوێنێ شەممە، كەتیبەكانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس لە كەرتی غەززە، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكیان بەناوی "گەردەلوولی ئەقسا" دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند و لەبەرامبەردا سوپای ئیسرائیل بە دەیان فڕۆكەی جەنگی هێرشێكی سەربازیی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو مووشەكانە ڕاگەیاند كە لە كەرتی غەززەوە ئاراستەی دەكرێت، بەمەش سەدان کوژراو و بریندار لەهەردوولا کەوتنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.