Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 20:36

ڤلادیمێر پووتین: ڕووسیا له‌ دوو حاڵه‌تدا ناچاره‌ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنێ

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ دوو حاڵه‌تدا ناچار ده‌بێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنێ.

ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا له‌ دیداری ڤالدای له‌ شاری سووشی گوتی: ڕێگه‌م پێ بده‌ن بۆتان ڕوون بكه‌مه‌وه‌ كه‌ ڕه‌نگه ڕووسیا له‌ دوو حاڵه‌تدا ‌چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنێ، حاڵه‌تی یه‌كه‌میان ئه‌گه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمی دژی به‌كاربهێنرێ، واته‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هاوشێوه‌.

گوتیشی: حاڵه‌تی دووه‌م ئه‌گه‌ر مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان دروست ببێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌ به‌ چه‌ك و بۆمبی ئاساییش بێت، واته‌ ئه‌گه‌ر ڕووسیا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی جدی ببێته‌وه‌.

ڤلادیمێر پووتین جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا وڵاته‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ تا ناچار بێت په‌نا بباته‌‌ به‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.

سه‌رۆكی ڕووسیا هۆشداریشی دا كه‌ هیچ كه‌سێكی عاقڵ و ژیر بیر له‌وه‌ نه‌كاته‌وه‌ رۆژێك له‌ رۆژان چه‌كی ئه‌تۆمی دژی ڕووسیا به‌كاربهێنێ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.