دەسەڵاتدارانی ئۆكراینا ئاشكرایان كرد كە یەكەم قوتابخانەی ژێرزەمینی تەواو لە شاری خاركیڤ لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە دروست دەكەن ، كە ڕووبەڕووی هێرشی دووبارەی ڕووسیا دەبێتەوە.
ئیهۆر تێرێخۆف، سەرۆكی شارەوانی خاركیڤ، لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنی تێلێگرامەوە ڕایگەیاندووە، هۆكاری دروستكردنی قوتابخانەكە بۆ "پاراستنی قوتابیان بووە لە هێرشە دووبارەبووەكانی ڕووسیا بە بۆمب و مووشەك.
ئاماژەی بەوەشكرد، پەناگەیەكی لەم شێوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی هەزاران منداڵی خاركیڤ بەردەوام بن لە خوێندنی ڕاستەوخۆ و سەلامەت، تەنانەت لە كاتی هەڕەشەی مووشەكیشدا.
خاركیڤ دووەم گەورەترین شاری ئۆكراینایە، پێش لەشكركێشی ڕووسیا لە شوباتی 2022 زیاتر لە یەك ملیۆن و 400 هەزار كەس تێیدا نیشتەجێ بوون.
خوێندن لە نێو بۆمب و مووشەكدا .. ئۆكراینا یەكەم قوتابخانەی ژێرزەمینی دروست دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.