Erbil 16°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:17

ئه‌مه‌ریكا به‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی دابه‌زینی سه‌رباز سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی ده‌ستگیر كرد

کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد كه‌ له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی تۆكمه‌ی‌ دابه‌زین له‌ فڕۆكه‌دا توانیویانه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش له‌ سووریا ده‌ستگیر بكه‌ن.

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی پلانداڕێژراو و تۆكمه‌ی دابه‌زینی سه‌ربازان به‌‌ فڕۆكه‌ له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، توانیمان ئه‌بوو هه‌لیل فه‌دعانی سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر بكه‌ین.

ئه‌بوو هه‌لیل فه‌دعانی به‌رپرسی ئۆپه‌ڕاسیۆن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بووه‌ له‌ ته‌واوی سووریا.

ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز) له‌باره‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی داعش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ناوبراو ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م تۆڕه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ ناوچه‌كانی سووریادا هه‌بووه‌.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.