ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆڕسەی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بە 155 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكرا، دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە نرخی 100 دۆلار گەیشتە 157 هەزار و 900 دینار.
هەروەها نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتووەتە 156 هەزار و 500 دینار، لە كاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 154 هەزار و 500 دینار.
سەبارەت بە هەولێر-یش، نرخی دۆلار دابەزینی تۆمار كرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100دۆلار گەیشتە 155 هەزار و 500 دینار.
شایانی باسە سەردانەكەی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەڕووی كاتەوە گرنگی خۆی هەیە و هاوكاتە لەگەڵ قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، ئەمەش لە كاتێكدایە كە عێراقییەكان هیوایەكی زۆریان بۆ ئەگەری دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم پرسە هەیە.
بەهای دۆلار لە هەولێر و بەغدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.