Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:38

تا ئێستا نزیكی 20 هه‌زار فۆڕمی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون پڕكراوه‌ته‌وه‌‌

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ پڕکردنەوەى فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامە و تاکو ئێستا 19 هەزار و 545 خێزان فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە.

دابەشبوونی پڕکردنەوەى فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەمشێوەیە: لە پارێزگاى هەولێر 8 هەزار و 140 خێزان، پارێزگاى سلێمانی 6 هەزار و922، پارێزگاى دهۆک 2 هەزار و 189 خێزان، پارێزگاى هەڵەبجە 208 خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی ڕاپەڕین 208 خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی گەرمیان 890 خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی زاخۆ 411 خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی سۆران 474 خێزان، پارێزگای دیارینەکراویش 103 خێزان.

له‌ ڕۆژی 5ی ئەیلوولی 2023 دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە ڕێورەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بە شێوەی ئۆنلاین بۆ ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت ڕاگەیاند و هاووڵاتییانیش دەستیان بە پرۆسەى پڕکردنەوە کرد.

پڕکردنەوەی فۆرمەکە تاکوو ڕۆژی 1ى 12ى 2023 بەردەوام دەبێت و هەر خێزانێكیش بە ناردنی داواکارییەکەی لە ڕێی ئەژماری تایبەت بە خۆی، تا کۆتاییی سیستەمەکە دەسەڵاتی پێداچوونەوەی زانیارییەکانی هەیە، هه‌روه‌ها هەر لە ڕێی ئەو ئەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی هەیە.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.